AP ١٤٠٠ ڕەشەمە ٩ ٢٠:٢٤

پارێزگاری سلێمانی گەیشتە کوردستان

پارێزگاری سلێمانی گەیشتە کوردستان

پارێزگاری سلێمانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە گەڵ شاندی هاوڕێی گەیشتنە سنووری باشماخی مەریوان.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانی لە رێگای سنووری باشماخەوە گەیشتە کوردستان و لە لایەن بەرپرسانی ئەم پارێزگاوە پێشوازی لێ کرا.

شاندی عێراقی بە مەبەستی دانوستان لە گەڵ سەعید محەمەد، سکرتێری شورای باڵای ناوچە ئازادە بازرگانی و پیشەییەکانی ئێران و ئیسماعیل زارعی کووشا پارێزگاری کوردستان بۆ کوردستان سەفەری کردووە.

سەرپەرشتی جێگرایەتی ئابووری پارێزگاری کوردستان وتی: بە بۆنەی ئەوەی رەوتی جێبەجێ کردنی کاروباری ناوچەی ئازادی بانە و مەریوان دەستی پێ کردووە، پێوەندی باش لە گەڵ پارێزگاری سلێمانی دەستی پێ کردووە و بەرنامەی هاوبەشی زۆرمان پێکەوە هەیە.

News ID 41187

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha